سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی زیندانی کراوی کوردی تورکیا لە پەیامێکدا ڕای خۆی لەسەر ڕەوتی ئاشتی لە تورکیا ڕاگەیاند و وتی: لەبەر ئەوەی کە چەک یاسا و برایەتی خەوشدار کردبوو، ڕوونە کە پێش لە هەموو شتێک ئەبێ چەک وەلا نرابا. هاوکاتیش ئەبێ یاسا و هەستی برایەتی تیمار بکرابا. بەڵام لە ئەو بارەوە تەنانەت یەک هەنگاوی کاریگەر و یەکلاکەرەوەش هەڵنەگیرا.
 
 لە یەکساڵی ڕابردوو هەنگاوی هەڵگیراوە وەکوو داهێنان و بانگهێشتی باخچەلی و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و سووتاندنی چەکەکانیان و... بەڵام ئەوانە هەنگاوگەلێک نین کە بتوانین بچووک بیانهێنینە ئەژمار و هەر هەموویان بەنرخ و مێژوویین و پرسی ئاسایش لە ئەم یەکساڵەدا پێشکەوتنی گەورەی هەبووە.
 
 هەروەها هاتووە کە لە ڕاستیدا پرسی سەرەکی ئەو ڕەوتە، چەک نییە بەڵکوو برایەتیە، چونکوو چەک یاسا و برایەتی بریندار کردووە، ئاساییە کە ئەبێ سەرەتا چەک وەلابنرێت بەڵام هاوکات لەگەڵ ئەوەش ئەبێت هەست و یاسای برایەتیش تیمار بکرێت. بەڵام لە ئەو بارەوە تەنانەت یەک هەنگاوی کاریگەریش هەڵنەگیراوە.
 
 یاسا لە کوێوە دەنووسرێت؟ لە مەجلیس؟ نا. یاسا لە کۆمەڵگا و لە نێوان خەڵک و گەلەوە پێک دێت کەواتە یاسای برایەتی ئەبێ پێش لە هەموو شتێک لە دڵ و ویژدان و بوون و ئاگاداری خەڵکەوە چێ بکرێت.
 
 لە درێژەدا هێناویە بەم پێیە ئەگەر سبەی مەجلیس یاسای برایەتی پەسەند بکات ئایا کورد و تورک دەبنە برا و یەکتریان خۆش دەوێت و کێشەکان چارەسەر دەبن؟ بەڵی کورد و تورک بران بەڵام لە ئەنجامی چەندین دەیە و سەدە هەڵەی مێژوویی کورد وتورک بوونەتە دوژمن و یەکتریان کوشتووە و ئەبێ ئەو کێشە چارەسەر بکرێت.
 
 ئەو هەست بە برایەتی و خۆشەویستیە لە نێوان کورد و تورک بە ژمارەیەک هەنگاوی یەکگرتوو لەوانە چوون بۆ سەر مەزاری ئەتاتورک و خوێندنی پەیمانی برایەتی لە نێوان کورد و تورک و بەڕێوەبردنی یاری لە یاریگەکانی ئامەد و چوون بۆ سەر مەزاری ئەحمەدی خانی و مەولانا لە پاڵ ئالپ ئەرسەلان و عەدنان موندرس و بەڕیوەبردنی بەرنامەی فەرهەنگی و هونەری هاوبەش و چی و چی تر چێ دەبێت و پێک دێت، نە هیچی دیکە؛ بەڵام هیچ یەکەیان ئەنجام نەدراوە. من وەکوو دۆستێک لە ئاشتی و بەرایەتیەوە لە نێو ژووری 12 مەتریم لە زیندانەوە ئەو بابەتانە دەبینم و خەم دەخۆم و لە کاتی نووسینی ئەەم نووسراوە چاو لە دکتۆر عەدنان سلجوقی شارەوانی پێشووی ئامەد دەکەم کە پێشتر کەسیان ناوەتە جێگاکەی و زیندانیان کردووە و خۆڕاگری و هیوا و ورەی دەبینم، ورەم بەرزتر دەبێت بۆ درێژەی هەوڵەکانم.
 ئێمە دەزانین و بڕوامان هەیە و هەوڵ دەدەین: ئاشتی و برایەتی بێ گومان سەردەکەوێت.
            سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی بەندکراوی کوردی تورکیا لە پەیامێکدا لە زیندانی ئەدیرنەوە، ڕوانگەی خۆی لەسەر ڕەوتی ئاشتی بەیان کرد؛ ناوبراو داوای ئاگاداری کورد و تورک سەبارەت بە ئاشطی ڕاستەقینە و یەکسانی کرد.
            
                                        
                                        
                                        
                                        
Your Comment